ئامان وەی وەی ئامان شای نەو نەمامان
سوتام و برژام بۆ تۆ کیژی هەورامان
وەڵا لە خۆو دێ قوماشی کوردی
لە دڵما بەرزی بە باڵا وردی
خۆزگە ئەمزانی بۆ هێندە جوانی
تیرێکت لێ دام بەخۆم نەزانی
ئەونە گەڕاوم لە شار و لە دێ
نەمدی جوانێ تر لە وێنەی تۆ بێ
شێوەت لە شێوەی سورە هەڵاڵان
بەرزەن باڵاکەت زەلفەکەت کاڵەن