مەپرسە لێم ئێستا چۆنم وەڵامەکەی ئاشکرایە
ئەو بەختەی من دڵخوازی بووم تا تۆ دوور بی ئەویش نایە
من باش نیم و باش ئەزانم چەندە باشە ژیانی تۆ
هەرچەندە بۆت گرنگ نیە بەس وا ئەمرم بە گیانی تۆ
هاوارم کرد جێمەهێڵە تۆ هەر نەتبیست
لێم ببورە ئەوە نەبووم کە تۆ ئەتویست
هەموو خۆشی ژیانی خۆم گرێدا بە دڵی تۆوە
بەس نەمزانی دڵ گەرمی تۆ بۆ هێندە زوو لیم سارد بۆوە
بلێی رۆژێ بێمە یادت سەرێکم لێ بدەیتەوە
ئەو دڵەی لێت حەرام کردم دووبارە لێم بکەیتەوە
هاوارم کرد جێمەهێڵە تۆ هەر نەتبیست
لێم ببورە ئەوە نەبووم کە تۆ ئەتویست